بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: "ئەو لێدوانە تازە نییە و بێ گومان لەناویان دەبەین، ئەوان پێشتر هێزی خۆیان تاقیکردۆتەوە و بە هەموو شتێکەوە هاتوونەتە مەیدان، بەڵام نەیانتوانیوە بە ئامانجەکەیان بگەن".
ناوبراو بە ئاماژەدان بە نیازی خراپی دوژمنان، ئاماژەی بەوەدا: ئامانجیان لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی بوو، بەڵام نەیانتوانی بگەن؛ بۆیە تا ئەم ساتەوەختە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دۆڕاوی مەیدانەکەن.
سەردار عەبدوڵڵاهی جەختیشی لەوە کردەوە: "سوپرایزەکان یەک لە دوای یەک لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون".
Your Comment